Neighborhood Directory | گەڕەکەکانی سلێمانی

گەڕەکی مامەیارە لە سلێمانی

گەڕەکی مامەیارە یەکێکە لە گەڕەکەکانی شاری سلێمانی. لە ڕێگەی سولی پاسەوە دەتوانیت زانیاری تەواو لەسەر سنووری گەڕەکەکە و هێڵەکانی پاس بدۆزیتەوە.

دەربارەی گەڕەکەکە

لەكاتی هێرشی سوپای عوسمانی بۆ سەر شاری سلێمانی لە ساڵی١٨٤٩دا ،ئەفسەرێك دەبێت بەناوی (یار ئەحمەد كوڕی خدر بەگ) ئەم ئەفسەرە فەرماندەی لەشكری تۆپهاوێژی ئەحمەد پادشای بابان دەبێت، ئەوكاتەی لە شكری عوسمانی هێرش دەكاتە سەر كۆشكی ئەحمەد پادشا بۆ تاڵانكرد و دەست بەسەردا گرتنی (مامە یارە بە تەنها و لەگەڵ چەند سەربازێك تۆپ بارانی سوپای عوسمانی دەكەن و بەرگرییەكی زۆر دەكات تا ئەوكاتەی بە تەنها دەمێنێتەوە و بە برینداری گەمارۆی دەدەن و دەست بەسەری دەكەن، دەینێرن بۆ ئەستەنبووڵ بەڵام بەهۆی ئازایەتییەوە سوڵتانی عوسمانی لە سێدارەی ناكات بەڵكو ڕێگری لێدەكات بگەڕێتەوە سلێمانی ، پاش چەندین ساڵ و هەڵكشانی تەمەنی ڕێگای پێدەدرێت ببێتەوە سلێمانی و لەگەڕەكی گۆیژە نیشتەجێ دەبێ، مامە یارە زۆر غەمبار دەبێ كاتێك دەبینێت سلێمانی لە ژێردەسەڵاتی عوسمانیەكانە، بۆیە نە خۆش دەكەوێت و وەسیەت دەكات لە گرێكی بەرامبەر گردی سەیوان بنێژرێت، ئیتر خەڵك سلێمانی ناوی ئەو گردەیان نا گردی مامە یارە و ئێستاش خەڵكی سەردانی گۆری مامە یارەدەكەن و لە بۆنەی نەورۆزدا ئاگر لە گردی مامە یارە دەكەنەوە.
بینین لەسەر نەخشە