Neighborhood Directory | گەڕەکەکانی سلێمانی

گەڕەکی ڕاپەڕین لە سلێمانی

گەڕەکی ڕاپەڕین یەکێکە لە گەڕەکەکانی شاری سلێمانی. لە ڕێگەی سولی پاسەوە دەتوانیت زانیاری تەواو لەسەر سنووری گەڕەکەکە و هێڵەکانی پاس بدۆزیتەوە.

دەربارەی گەڕەکەکە

لەساڵی ١٩٧٨دا حکومتوی ئەوكاتی عێراقی دێت لەدەشتێك كە سەرجەمی گەنم و جۆدەبێت سەدان خانوو دروست دەكات ، ئەم خانووانە بە ٢ بەش دروست دەكرێن بەشێكیان ڕووەو قیبلە دەبن دەدرێتە( پۆلیس و فەرمانبەرانی مەسڵاحە و زەراعە) بەشەكەی تر دەدرێتە جاش و مستەشارەكان و ئەمنەكان ، ئیتر گەڕەكێك دروست دەبێت حكومەت پێی دەڵێن گەڕەكی قادسییە ، بەناوی شارێكی خوارووی عێراقەوە ناو دەنێرێت ، پاش ڕاپەڕینی خەڵكی كوردستان لەساڵ ١٩٩١ خەڵكی ئەم ناوچەیە ناوی ئەم گەڕەكە دەگۆڕن بە گەڕەكی ڕاپەڕین ، لەئێستادا گەڕەكی ڕاپەڕین گەڕەكێكی زۆر گەورەی سلێمانییە و هەزاران كەس و دانیشتووی ئەم گەڕەكەن.
بینین لەسەر نەخشە