گەڕەکی سەرشەقام یەکێکە لە گەڕەکەکانی شاری سلێمانی. لە ڕێگەی سولی پاسەوە دەتوانیت زانیاری تەواو لەسەر سنووری گەڕەکەکە و هێڵەکانی پاس بدۆزیتەوە.
دەربارەی گەڕەکەکە
لەسەرەتای دروستكردنی شاری سلێمانیدا بابانییەكان شەقامێكی گەورە و فراوان دروست دەكەن ئەم شەقامە كاروانی بازرگانی بابانیەكان و قەڵاچوالانیەكانی دەگەیاندە كەركوك و بەغداد لەلایەكی تریشەوە بۆ تەبرێز و هەمەدانی وڵاتی ئێران ، ئەو شەقامە گەڕەكی ئێستای سەرشەقامی جیاكردۆتەوە لە سەرجەم گەڕەكەكانی تر ،لەسەر ئەم شەقامە دوكان و بازاڕ و ماڵی لێبووە دەیانوت دەچین بۆ سەرشەقامەكە ، ئیتر ئەو ناوە ناونرا بە سەرشەقامەكە دوتر لەسەر زاری خەڵكی سلێمانی كورت كراوەتەوە بۆ سەرشەقام، لە ئێستادا گەڕەكی سەرشەقام دانیشتوانە رەسەنەكەی دەستداوە ، بەڵام گەڕەكی سەرشەقام هەر سەرشەقامەكەی خۆشەكەی جارانە.