Neighborhood Directory | گەڕەکەکانی سلێمانی

گەڕەکی شێخانی کۆن‎ لە سلێمانی

گەڕەکی شێخانی کۆن‎ یەکێکە لە گەڕەکەکانی شاری سلێمانی. لە ڕێگەی سولی پاسەوە دەتوانیت زانیاری تەواو لەسەر سنووری گەڕەکەکە و هێڵەکانی پاس بدۆزیتەوە.

دەربارەی گەڕەکەکە

لەدوای دروستكردنی شاری سلێمانی لەساڵی ١٧٨٤ز، گەڕەكی شێخان لە پشتی بینای سەرا دروست كرا. بەحوكمی ئەوەی گەڕەكی شێخان نزیكی مزگەوتی گەورەبوو، زۆربەی ئەوكسانەی ڕوولەدین و مزگەوت بوون لەم گەڕەكەدا نیشتەجێ بوون لەگەڵ هەندێ بنەماڵەی شێخەكان، ئیتر ناویان ناوە گەڕەكی شێخان. خانووەكانی ئەم گەڕەكە بە قوڕ و خشتی سور دروست كراوە بۆیە ماڵەكان بەهاوین فێنك و بەزستان گەرم بووە. بەداخەوە ئێستا تەنها ٥٠ ماڵ ماوە لە گەڕەكی شێخان و زۆرینەیان نیشتوانە ڕەسەنەكەیان لەدەست داوە، بەڵام سیمای دێرینەكەی هەر وەك خۆی ماوە.

بینین لەسەر نەخشە