Neighborhood Directory | گەڕەکەکانی سلێمانی

گەڕەکی توویمەلیک لە سلێمانی

Map of Tuimalik neighborhood in Sulaymaniyah (توویمەلیک)

گەڕەکی توویمەلیک یەکێکە لە گەڕەکەکانی شاری سلێمانی. لە ڕێگەی سولی پاسەوە دەتوانیت زانیاری تەواو لەسەر سنووری گەڕەکەکە و هێڵەکانی پاس بدۆزیتەوە.

دەربارەی گەڕەکەکە

لەناوەڕاستی ساڵی پەنجاكان دا مەلیك فەیسەڵی دووەم و مەلیكی عێراق سەردانی شاری سلێمانی دەكات، لەخوار مزگەوتی عەلیكەمال و بەردەم باخچەی ساوایانی ئەستێرەی ئێستا دارێكی تووی زۆر گەورەی لێدەبێت. كاتێك مەلیك فەیسەڵ ئەم دارە دەبینێت لەگەڵ پارێزگاری ئەوكاتی سلێمانی دەچنە بنی ئەم دارە و پشوویەك دەدەن وتووی لێدەخۆن و مەلیك بەشێكیشی لێدەچنێت و لێی دەكاتەوە و دەیباتەوە بۆ بەغداد. ئیتر خەڵكی ئەو ناوە كە ئەمەیان بینیوە وتوویانە ئەمە تووی مەلیكە. ئێستا تووەكەی مەلیك نەماوە بەڵام ناوی تووی مەلیك هەرماوە و گەڕەكێكی دڵڕفێنی شاری سلێمانییە.

بینین لەسەر نەخشە