Neighborhood Directory | گەڕەکەکانی سلێمانی

گەڕەکی وڵووبە لە سلێمانی

گەڕەکی وڵووبە یەکێکە لە گەڕەکەکانی شاری سلێمانی. لە ڕێگەی سولی پاسەوە دەتوانیت زانیاری تەواو لەسەر سنووری گەڕەکەکە و هێڵەکانی پاس بدۆزیتەوە.

دەربارەی گەڕەکەکە

لەسەرەتای ساڵی ١٩٤٠ شوێنی ئێستای وڵووبە چەند ماڵێكی كەمی لێدەبێت ئەم گوندە بچوكە هەم لەشار نزیك دەبێت هەمیش بۆكشتووكاڵ گونجاو دەبێت چونك كانییەكی بچوكی لێدەبێت ،لەساڵی ١٩٢٦دا كاتێك زانایەك بەناوی سپایزەر كە پسپۆڕی دەبێت لەبواری مێژووی ناوچەی ڕافیدەین سەردانی شوێنی ئێستای وڵووبە دەكات ، بۆی دەردەكەوێت ئەم شوێنە ٢٨٠٠ ساڵ پێش ئێستا ئاوەدان بووە و شوێنی لۆلۆییەكان و گۆتییەكان بووە ،بە وتەی پیاوە بەتەمەنەكانی وڵووبە ناوی وڵوبە لە جۆرە ڕووەكێكەوە هاتووە كە دڕك و پەیكوڵ واببوە پێیان وتتوە هەڵوڵ یان وڵو، جا ئەم جۆرە ڕووەكە زۆر بووە لەو ناوەچەیەدا، ئیتر خەڵكی ئەو گوندە بچوكە پێیان و توو گوندی وڵو پاشان ئەم ناوە لەسەر زاری خەڵك بووە بە وڵووبە، ئێستا وڵووبە گەڕەكێكی گەورەی سلێمانیە و هەزاران كەس دانیشتوانییەتی خاوەنی بنكەی تەندروستی و قوتابخانەیە.
بینین لەسەر نەخشە