Neighborhood Directory | گەڕەکەکانی سلێمانی

گەڕەکی عەلی ناجی لە سلێمانی

Map of Aali Naji neighborhood in Sulaymaniyah (عەلی ناجی)

گەڕەکی عەلی ناجی یەکێکە لە گەڕەکەکانی شاری سلێمانی. لە ڕێگەی سولی پاسەوە دەتوانیت زانیاری تەواو لەسەر سنووری گەڕەکەکە و هێڵەکانی پاس بدۆزیتەوە.

دەربارەی گەڕەکەکە

عەلی ئاغا ناجی كوڕی حاجی ساڵح لەساڵی ١٩١٠دا لە سلێمانی لەدایك دەبێت. خوێندنی لەشاری بەغدا تەواو دەكات و زمانی ئینگلیزی بەباشی دەزانێت. عەلی ناجی خاوەنی موڵك و دارایی زۆری دەبێت لەگەڕەكی ئێستای عەلی ناجی، بەشێك لەو دارایەی دەبەخشێتە كارو خێرخوازی — لەوانە مزگەوتێك دروست دەكات بۆ دانیشتوانی گەڕەكەكە. لەساڵی ١٩٧٥دا عەلی ناجی كۆچی دوای دەكات و ماڵەكەی خۆی دەبەخشێتە حكومەت كە كردیایە نەخۆشخانە بەناوی نەخۆشخانەی عەلی ناجی لە گردی عەلی ناجی. بەهۆی كارە خێرخوازییەكانیەوە، ئەو گەڕەكەی چەندین ساڵ تێیدا نیشتەجێبوو ناویان نا گەڕەكی عەلی ناجی. لەئێستادا گەڕەكی عەلی ناجی گەڕەكێكی دڵگیری سلێمانییەو دانیشتوانەكەی خەڵكی ڕەسەنی سلێمانین.

بینین لەسەر نەخشە