Neighborhood Directory | گەڕەکەکانی سلێمانی

گەڕەکی عەقاری لە سلێمانی

Map of Aaqari neighborhood in Sulaymaniyah (عەقاری)

گەڕەکی عەقاری یەکێکە لە گەڕەکەکانی شاری سلێمانی. لە ڕێگەی سولی پاسەوە دەتوانیت زانیاری تەواو لەسەر سنووری گەڕەکەکە و هێڵەکانی پاس بدۆزیتەوە.

دەربارەی گەڕەکەکە

لەساڵی ١٩٥٥دا سێ وەبەرهێن بەناوەكانی (حاجی محمد و حاجی محمودی مەلا ئەمین لەگەڵ حاجی علی كۆڵەك) دەست دەكەن بەدروستكردنی گەڕەكێكی تازە. ئەم گەڕەكە تازەیە سەرەتا ٢ كۆڵانی هەبوو؛ كۆڵانی یەكەم وەبەرهێنەكان دروستی دەكەن لەشوێنی ئێستای سیتی ستار و ماڵی هەرسێ وەبەرهێنەكەش لەم دوو كۆڵانەدا بە سلفە عەقاری حكومەت دروست دەكرێت و ناوی دەنێن عەقاری. كۆڵانی دووەم لەلایەن ئینگلیزەكانەوە دروستكراوە لەگەڵ دروستكردنی كارگەی جگەرەكەدا، ئەوكات بەنزینخانەیەكی لێدەبێت پێیان دەڵێن بەنزینخانە تازەكە. لەئێستادا زۆربەی كۆڵانە كۆنەكانی گەڕەكی عەقاری كراونەتە بینای بازرگانی، بەتایبەت ٢ كۆڵانە كۆنەكە كە لەبەر سیتی ستار تێكدرا.

بینین لەسەر نەخشە